بكوژی ئەم ئافرەتەی تەرمەكەی فرێدرا بوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بكوژی ئەم ئافرەتەی تەرمەكەی فرێدرا بوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا

دوای ئەوەی رۆژی چوار رۆژ لەمەوبەر تەرمی ئافرەتێک لە سەر رێگای دەربەندیخان- شێخ تەویل دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لەراگەیەنراوێكدا دەستگیكركردنی تۆمەتباری سەرەكی رادەگەیەنن.

ئاسایشی دەربەندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای كردووە:، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەرکەوت کە تاوانلێکراو ناوی(خ ح ر)لە دایک بووی(1996) و دانیشتووی گەڕەکی(کەنە سوورە)ی شاری سلێمانیە و لە بەرواری 28-7-2020 توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت بەناوی(ه ق ر)لە دایک بووی(1995) و دانیشتووی گەڕەکی(باوە شاسوار)ی قەزای کفری و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانی کوشتنی(خ ح ر)دا.

ئاماژە بەوە كراوە كە تۆمەتباری ناوبراو لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی(406) ی (ی س) راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.

لەبەشێكیتری راگەیەنراوەكەدا هاتووە ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تۆمەتبارەکە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لە بەرواری27/7/2020 لە لایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەناوشاری کەلاردا دەستی بەسەردا گیراوە.

 

 

بکوژی ئەو  کچەی تەرمەکەی فڕێدرابوو دەستگیر کرا

 

هه‌واڵی گرنگ