حكومەتی عێراق هەفتەیەك دەكاتە پشوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی عێراق هەفتەیەك دەكاتە پشوو

 

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە هەفتەیەك دەكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی عێراقدا.

لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە" بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە هەفتەی داهاتووپشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی عێراقدا"
ڕاشیگەیاندوە" لەسبەینێ پێنج شەممە 30ی تەمموز تاوەكو 8-8-2020 پشووی فەرمی دەبێت "

جێگەی ئاماژەیە لیژنەی باڵای تەندروستی سەلامەتی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندوە لەرۆژانی جەژندا قەدەغی هاتووچۆ دەبێت لە تەواوی عێراقدا .

هه‌واڵی گرنگ