سەنتەرەكانی توێژینەوە و كۆمپانیاكانی دەرمان و تاقیگەكانیان لە كێبەركێدان بۆ بەرهەمهێنانی پێكوتە و چارەسەریی بنبڕی پەتاكە، لهم ڕوهوه پێكوتەیەكی ئەمەریكی بەردەوامە لە سەركەوتن و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.
كۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمەریكی بە هاریكاری پەیمانەگەكانی تەندروستی نیشتمانی پهره به پیكوتەیهك دەدات، توانی دوای تاقیكردنەوەی لەسەر ئاژەڵی مەیموون، سەركەوتن بە دەست بێنێت لە دروستكردنی وەڵامدانەوەی بەرگری لە لەشیان و رێگرتن لە زۆربوونی ڤایرۆسەكە لە سییەكان و لووتی ئەو مەیموونانە.
ههروهها ئەو پێكوتە ئەمەریكییە یەكێكە لەو دوو پێكوتەی لە رۆژئاوا پەرەی پێ دەدرێت و تاقیكردنەوەكانیان گەیشتوونەتە قۆناغی سێیەم و هەزاران مرۆڤ وەك خۆبەخش بەشداری تیادا دەكەن، لەپاڵ پێكوتەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد، بە هاوكاری تاقیگەكانی "ئەسترا زینیكا".
بڕی ملیارێك دۆلار لهلایهن ئهمریكاوه وەك پاڵپشتیكردنی پەرەپێدانی پێكوتەی یەكەم تەرخان كراوە و ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەریان خستووە كە حەوت لە كۆی هەشت مەیموون كە پێكوتەكەیان پێ دراوە، لە ماوەی چوار هەفتە، دوای تەنیا دوو رۆژ زۆربوونی ڤایرۆسەكە لە لەشیان بە تایبەتی بوونیان لە لووتی مەیموونەكان تۆمار نەكراوە.