عێراق..به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو  2 هه‌زارو 968 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووشبوون لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە بڵاوبۆتەوە،  

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 29 ی ته‌مموزی  2020  وەزارەتی تەندروستی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌  ڕایگه‌یاند" لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2 هه‌زارو 968 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2 هه‌زارو 399  كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 334 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكە ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،" تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 326 حاڵەت، مەدینە توب: 85 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 502 حاڵەت، بەسرە: 334 حاڵەت، نەجەف: 76 حاڵەت، سلێمانی: 139 حاڵەت، هەولێر: 139 حاڵەت، كەركوك: 99 حاڵەت، دهۆك: 24 حاڵەت، كەربەلا: 231 حاڵەت، واست: 170 حاڵەت، دیالە: 138 حاڵەت، میسان: 92 حاڵەت، زیقار: 51 حاڵەت، ئەنبار: 35 حاڵەت، بابل: 159 حاڵەت، سەڵاحەدین: 76 حاڵەت، نەینەوا: 78 حاڵەت، دیوانیە: 118 حاڵەت، موسەننا: 96 حاڵەت".

تەندروستی عیراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو ،  لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 68 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوه‌  لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه‌،كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 118 هه‌زارو 300 كەس و لەو ژمارەیەش 4 هه‌زارو 603 كەس گیانیانلەدەستداوە و 83 هه‌زارو 461 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 30 هه‌زارو 236 كەسن كە 433 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە".

 

هه‌واڵی گرنگ