هەشت ناوچەی عێراق بەگەرمترین ناوچەی جیهان دەستنیشانكران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەشت ناوچەی عێراق بەگەرمترین ناوچەی جیهان دەستنیشانكران


ماڵپەرێكی جیهانی تایبەت بە كەشو هەوا ئەمڕۆچوارشەممە 29-7-2020 لەناو 10 ناوچەدالە جیهاندا هەشت ناوچەی عێراقی بەگەرمترین ناوچەی جیهان دەستنیشان كرد.


ماڵپەری ( Eldoradoweather ) ی جیهانی كەتایبەتەبە رەوشی كەشو هەوای جیهانەوە رایگەیاندوە "ئەمڕۆبەرزترین پلەی گەرمالە ناوچەی هیرات لە ئەفغانستان تۆماركراوە كە 57.2 پلە بووە و دوای ئەویش پلەی گەرما لەناوچەی علی غەربی لەپارێزگای میسان لە عێراق 52پلە بووە و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادیش 51.8 پلە بووە ولە شاری ناسریەش51 پلە بووە و لە شاری كوتیشپلەی پلەی گەرما 50.8 پلە بووە"


ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاو كردوەتەوە" لەپلەی شەشەمیشدا ناوچەی عەین تەمر لە پارێزگای كەربەلا دێت كە پلەی گەرما 50.6 پلە بووە ولە شاری دیوانیەش پلەی گەرما 50.5 پلە بووە و دوای ئەویش لەپلەی هەشتەم شاری قەسیمی سعودیە دێت كە پلەی گەرما 50.4 پلە بووە و لەفرۆكەخانەی بەسرە و بیابانی نەخیب لە بەسرە پلەی گەرما 50.4پلە بووە"


جێگەی ئاماژە لە هەینی ڕابردوەوە و شەپۆلێگی گەرما ڕووی لەناوچەكانی عێراق و هەرێم كردوەو بەوتەی كەشناسیش ئەو شەپۆلە لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە و كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ