"هەڵبژاردن ناكرێت لەگەڵ كاتیۆشا"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هەڵبژاردن ناكرێت لەگەڵ كاتیۆشا"


سەرۆكیسەرۆكی حزبی حەل ڕایگه‌یاند، پێموایە لەسایەی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، هەڵبژاردن ناكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە،29 ی ته‌مموزی 2020  جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووه،بێهودەییە قسە لەسەر وادەی هەڵبژاردن بكرێت، لە سایەی ئەم ڕەوشە ئەمنی و سیاسییە ئاڵۆزەی لە وڵاتدا هەیە".

سەرۆكی حزبی حەل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه"هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتی مەدەنییە و ئامانج لێی هێنانەدی دادپەروەرییە لەنێوان هاووڵاتیان، بەڵام لەئێستادا تەواوی ڕەگەزەكانی فەراهەم نیین".

له‌ كۆتایی تویتەكەیدا جەمال كەربولی ،  هاشتاگی "هەڵبژاردن- ناكرێت- لەگەڵ- كاتیۆشا"،داناوه‌و كۆتایی به‌ نوسینه‌كه‌ی هێناوه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ