شاسوار عەبدولواحید،دوای كۆبونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دوای جەژن بەغدا مانگانە 300 بۆ 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند كەوا دۆخی پەیوەندییەكانی هەریم و بەغدا بە ئاڕاستەیەكی باش دەڕوات و دوای جەژن حكومەتی عێراق بڕێك پارە كە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیار دیناری مانگانەیە بۆ هەرێم دەنێرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە كەوا تاوەكو ئێستا وەفدی كوردی چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراقن بۆ ڕێكەوتن و ناردنی بڕە بودجەیەك بۆ هەرێم ، بەڵام وەكو دیارە كازمی هەواڵی ناردنی موچە ناداتە وەفدی هەرێم و پەیامی ناردنی موچە دەداتە سەرۆكی هێزێكی ئۆپۆزسیۆن ، كەئەمەش چەندین مانا هەڵدەگرێت.
دوێنێ سێ شەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبونی خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند : ئێمه دهمانهوێت لهگهڵ بهغدا رێكبكهوین. كارت و بژارمان كهمه ،رهوشێك له ئارادایه و دهمانهوێت لهگهڵ بهغدا رێكبكهوین.
هەر لە دانیشتنەكەدا خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا هیچ هەواڵێكی خۆشی لەبارەی موچەوە ڕانەگەیاند و تەنها وتی دوا پێشنیاز لەبارەی ڕێککەوتنمان پێ گەیشتۆتەوە، ئێمەش وەڵامەکانمان ئامادە کردووە و داومانەتەوە بە حکومەتی عێراق و خاڵە ناکۆکەکانمان زۆر کەمبوونەتەوە، لەسەر زۆرترین خاڵ گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، هەوڵی زۆریش هەیە لە لایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئەوەی جێگای پرسیارە ئایا لەماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر كازمی بەڵێنی ناردنی موچە دەدات و وەفدی هەرێم ئاگدارنین و ئاگادار ناكاتەوە.
شایەنی باسە لە هەشتەم مانگی ئەمساڵ نزیکدەبینەوە و حکومەتی هەرێم تەنیا دوو موچەی دابەشکردووە، لە ئێستاشدا زیاتر لە 30 رۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا تێپەڕدەبێت، بەڵام دیار نییە کەی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و حکومەتیش بەتەواوى خۆى لەو بابەتە بێدەنگ کردووە.