روسیا وەك یەكەم وڵات ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەینێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روسیا وەك یەكەم وڵات ڤاكسینی كۆرۆنا رادەگەینێت

 

تۆڕێكی هەواڵی جیهانی رایدەگەینێت ، رووسیا وەك یەكەم وڵات دەیەوێت ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت و بیخاتە دەرمانخانە و نەخۆشخانەكانی جیهان.

تۆڕی هەواڵی (CNN)ـی ئەمریكی رایگەیاند ، روسیا هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی (2) هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم بهێنێت ، وەك یەكەم وڵاتیش چارەسەرەكە رابگەینێت.

ئەم ڤاكسینە كە لەلایەن پەیمانگای مۆسكۆ بەرهەمهێنراوە تا ئێستا هیچ راپۆرتێك بڵاونەكراوەتەوە لەبارەی چۆنیەتی تاقیكردنەوە و راپۆرتی كارایی دەرمانەكە و سەلامەتییەكەی ، تەنها ئەوە رادەگەیەنرێت كە لەچەند رۆژی داهاتوو دەرمانەكە رادەگەیەنرێت.

لەئێستادا زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی ركابەر سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنان لەسەرووی هەموویانەوە هەریەكە لە وڵاتەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ، بەتایبەت دەرمانەكەی ئۆكسفۆرد گەیشتۆتە قۆناغی سێیەم و سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە.

هه‌واڵی گرنگ