هەشت وڵاتی عەرەبی بریاریاندا نوێژی جەژن ئەنجامبدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەشت وڵاتی عەرەبی بریاریاندا نوێژی جەژن ئەنجامبدرێت

 

تا ئێستا هەشت وڵاتی عەرەبی بریاریانداوه نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامبدرێت و نوێژخوێنان بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بگەرێنەوە حەرەمی مزگەوتەكان.

بەپێی بریاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەكانیان ، هەریەكە لە وڵاتەكانی (سعودیە و قەتەر و كوێت و لوبنان و فەلەستین و ئوردن و سودان و تونس) بریاریاندا بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و ئەنجامدانی نوێژی جەژن.

لەبەرامبەردا هەریەكە لە وڵاتەكانی (ئیمارات و بەحرێن و عومان و عێراق و سوریا و میسر و لیبیا و مەغریب و جەزائیر) بریاریاندا بە داخستنی دەرگای مزگەوت و ئەنجامنەدانی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

لەوكاتەی هەریەكە لە وڵاتەكانی (یەمەن و سۆماڵ و مۆریتانیا و جیبۆتی) بریاریاندا نەداوە بە ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

لەهەرێمی كوردستانیش شانەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان بەفەرمی بریاریدا بە داخستنی دەرگای مزگەوت و ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن ، ئەمەش لەكاتێكدایە هاوڵاتیانی هەرێم بەچەند رێگای جیاواز داوایان لە حكومەت كردووە رێگەیان پێبدرێت نوێژی جەژن ئەنجامبدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ