عێراق و توركیا رێككەوتنێك لەبارەی ڤیزا هەڵدەپەسێرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و توركیا رێككەوتنێك لەبارەی ڤیزا هەڵدەپەسێرن

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، بەشێوەیەكی فەرمی رێككەوتنی ڤیزا لەگەڵ كۆماری توركیا هەڵدەپەسێرین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە لە ئەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵاتیەتی فەیس بوك بڵاویان كردۆتەوە دەڵێت : " عێراق سوورە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنانەی لەگەڵ وڵاتان واژۆی دەكات ، ئەویش لەپێناو ئاڵوگۆری بەرژەوەندییەكان و پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستانەییەكان".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نوسیویەتی : " لەساڵی (2009) رێككەوتنێك لەنێوان توركیا و عێراق كراوە لەبارەی ئاسانكاری چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیانی هەردوو وڵات و گەشتكردن بێ گەرانەوە بۆ كونسوڵخانە و وەرگرتنی ڤیزا ، بەڵام توركیا كار بە رێككەوتنەكە ناكات ، لەبەرامبەردا عێراقیش رێككەوتنەكە رادەگرێت".

وتیشی : " حكومەتی عێراق كارەكانی بەم رێككەوتنە راگرت و بەرپرسانی ئەنقەرە و كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە بەغدا لەمبارەیەوە ئاگاداركراونەتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ