كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێم راگەیەنرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی هەرێم راگەیەنرا

بڕیارە رۆژی شەممە گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە كۆمەڵێك رێككاری تەندروستییەوەدەستپێبكاتەوە.

 

لەمبارەیەوە ئانۆ جه‌وهه‌ر وەزیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوە: رۆژی شەممەی داهاتو، 1ی ئاب گەیشتەكان لە هەردو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە: جووڵەی ئابووری و مرۆیی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بە كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ