بەوێنە..گۆرینی بەرگی كەعبەی پیرۆز ببینە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە..گۆرینی بەرگی كەعبەی پیرۆز ببینە

ساڵانە لە (9)ی مانگی (ذو الحجة) واتە رۆژی عەرەفە بەرگی کەعبەی پیرۆز لەلایەن بەرپرسانی کاروباری ئایینی و حەجی سعودییەوە دەگۆڕدرێت.

ئەمرۆ پێنج شەممە 9ی ذو الحجةی 1441ی كۆچی بەرامبەر بە 30-7-2020 بەرگی کەعبەی پیرۆز لەلایەن بەرپرسانی کاروباری ئایینی و حەجی سعودییەوە دەگۆڕدرێت.

بەرگی كەعبە لە دەرەوە بە شێوەی چنین نوسینی لەسەر كراوە و نەخشێندراوە، لەسەریشی نوسراوە (یا الله یا الله) و (لا إله إلا الله محمد رسول الله) و (سبحان الله وبحمده) و (سبحان الله العظيم) و (یا دیان یا منان) ، ئەم دەربڕیانانەش لەسەر قوماشی بەرگی كەعبە دووبارە دەبنەوە .

بەپێی زانیاریەكان كە بڵاوكراوەتەوە،بەرگی كەعبە نزیكەی 670 كیلۆگرام ئاوریشی خاوی تێدا بەكارهاتووە، لە ناو كارگەی دروستكردنی بەرگەكەش بە رەنگی رەش رووپۆش دەكرێت و 120 كیلۆگرامیش تەلی زێر و (100) تەلی زیویشی لەخۆگرتووە .

 

هه‌واڵی گرنگ