كوردی‌و
بەهۆی كێشەی نەبوونی ئۆكسجینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر پێنج تووشبوو لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو گیانیان لەدەستداوە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كێشه‌ی ئۆكسجینیان هه‌بووه و ئه‌و ئۆكسجینه‌ی بۆ ئێمه دێت له‌سلێمانیه‌وه بۆمان دێت، جاری واش هه‌یه هاتنه‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات به‌ڵام زوو فریای دۆخه‌كه كه‌وتین و چاره‌سه‌رمان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر مانگی جارێك بتڵه‌كانی ئۆكسجینمان پڕ ده‌كرده‌وه ئێستا ده‌بێت سێ ڕۆژ جارێك ئۆكسجین دابین بكه‌ین له‌هه‌ولێریش ئه‌و ئۆكسجینه نیه و له سلێمانییه‌وه بۆمان دێت.
دكتۆر لاوەند سەردار ، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری رایگه‌یاند " ژمارەی تووشبووان زۆر زیاتر بووه و باری تەندروستی بەشێكی زۆریان جێگیر نییە ، لەئێستادا (221) نەخۆش لەنەخۆشخانەكە خەوێنراون".
هۆشداریشیدا " زیاتر لە (200) نەخۆش پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە ، (9) كەس لەوانە لەژێر چاودێری چڕن باری تەندروستیان زۆر خراپە".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، تائێستا سێ هەزار و 903 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون،به‌و ژماره‌یه‌ش دوو هەزار و 792 توشبوو چاکبوونەتەوە و 113 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.