سالێک هێشتا نەهاتووە چۆن خودا لەگوناهمان خۆش دەبێت،مامۆستایەكی ئایینی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سالێک هێشتا نەهاتووە چۆن خودا لەگوناهمان خۆش دەبێت،مامۆستایەكی ئایینی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پێشنوێژو وتارخوێنێك لەبارەی بەرۆژوبوونی رۆژی عەرەفەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە كەسانێك هەن دەیانەوێ گومان لەدلی موسلمانان دروستبكەن و دەلێن چۆن چۆن سالێک هێشتا نەهاتووە خوای گەورە لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت.

مامۆستا سەبری موحەمەد ئەمین پێشنوێژو وتارخوێن لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی :خۆشەویستان و موسڵمانانی بەڕیز کەسانێک هەن کە دژە دینن، دەیانەوێ گومان لەسەر دل و دەرونی موسلماناندا دروست بکەن، بەتایبەت لەسەر بەڕۆژووبونی رۆژی عەرەفە، کە ئایا چۆن سالێک هێشتا نەهاتووە خوای گەورە لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە:خۆشەویستمان دەفەرموێت بە ڕۆژوبونی ڕۆژی عەرەفە گوناهی دوو ساڵ دەسڕیتەوە دەبێت ئێمە ئەوە بزانین کە یادووبۆنەکان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ساڵ و مانگی ئێمە نیە کە ئیستا حیساباتی پێ دەکەین و موچەی پێ وەردەگرین ، بەلکوو خۆشەویستمان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەموو لیکدانەوەکانی بە مانگی ئاسمانە، بۆیە ئەو فەرمودەیە هیچ کێشەی نیە، بەو پێیەی کە ساڵی رابردوو زۆر روونە، سەبارەت بە سالی داهاتووش ئێمە دەبێت بزانین کە لە عەرەفە بەڕۆژوو دەبین تەنها ۲٠ ڕۆژمان ماوە کە کە سالی داهاتووش تەواو دەبێت، چونکە ئێمە والەناو ڕۆژەکانی ذي الحجەینە ، ئەم مانگەش مانگی ۱۲ یە کەواتە تەنها ۲٠ ڕۆژ ماوە ساڵی مانگەکانی ئاسمان دەگۆڕیت.

 

دەقی پۆستی ناوبراو لە فەیسبووك/

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بابەت/ ڕۆنکردنەوەیەکی پیویست لەسەر ڕۆژوو گرتنی عەرەفە.

خۆشەویستان و موسڵمانانی بەڕیز کەسانێک هەن کە دژە دینن، دەیانەوێ گومان لەسەر دل و دەرونی موسلماناندا دروست بکەن، بەتایبەت لەسەر بەڕۆژووبونی رۆژی عەرەفە، کە ئایا چۆن سالێک هێشتا نەهاتووە خوای گەورە لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت، بەڕیزان کە خۆشەویستمان دەفەرموێت بە ڕۆژوبونی ڕۆژی عەرەفە گوناهی دوو ساڵ دەسڕیتەوە دەبێت ئێمە ئەوە بزانین کە یادووبۆنەکان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ساڵ و مانگی ئێمە نیە کە ئیستا حیساباتی پێ دەکەین و موچەی پێ وەردەگرین ، بەلکوو خۆشەویستمان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام هەموو لیکدانەوەکانی بە مانگی ئاسمانە، بۆیە ئەو فەرمودەیە هیچ کێشەی نیە، بەو پێیەی کە ساڵی رابردوو زۆر روونە، سەبارەت بە سالی داهاتووش ئێمە دەبێت بزانین کە لە عەرەفە بەڕۆژوو دەبین تەنها ۲٠ ڕۆژمان ماوە کە کە سالی داهاتووش تەواو دەبێت، چونکە ئێمە والەناو ڕۆژەکانی ذي الحجەینە ، ئەم مانگەش مانگی ۱۲ یە کەواتە تەنها ۲٠ ڕۆژ ماوە ساڵی مانگەکانی ئاسمان دەگۆڕیت.

بۆیە فەرموودەکە زۆر تەواوەو پیویست بەهیچ دوو دلی و دلە راوکێ ناکات، گوێ بەو کەسانەش نەدەن کە گومان دروست دەکەن.

سەبری موحەمەد ئەمین.

 

هه‌واڵی گرنگ