كه‌ی كۆتایی به‌ كه‌ره‌نتینكردن بهێنین؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌ی كۆتایی به‌ كه‌ره‌نتینكردن بهێنین؟

كوردیو

پزیشكێكی پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به‌ كه‌ره‌نتینی ماڵه‌وه‌ ده‌ڵێت:پێویسته‌ بەلایەنی كەمەوە 10 ڕۆژ تێپەڕێبێت بەسەر دەستپێكی نیشانەكانی.

د. سوارە عەلی مەولوود پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ رایده‌گه‌ینێت:بەگوێرەی دواترین ڕێنمایی ئەمریكی (ناوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگریی لە نەخۆشییەکان - CDC) کۆتاییهێنان بە کەرەنتینە بەمجۆرە دەبێت:

یەکەم: ئەگەر نەخۆشەكە بەشێوەی سووك و مامناوەند تووشی كۆڕۆنا بووبێت و ئەم سێ مەرجەی خوارەوەی تێدابێت، دەتوانێت تێكەڵاوی خێزانەكەی ببێتەوە:

١.بەلایەنی كەمەوە 10ڕۆژ تێپەڕێبێت بەسەر دەستپێكی نیشانەكانی

٢.بەلایەنی كەمەوە24 سەعات تێپەڕیبێت و تای نەبێت بەبێ بەكارھێنانی دەرمان بۆ تا دابەزیین وەكو پاراسیتۆل و پرۆفین و هاوپۆلەکانیان

٣.نیشانەكانی دیکەیشی باشبووبن وەكو كۆكە و تەنگەنەفەسی

دووەم: ئەگەر نەخۆشییەكەی بە سەختی گرتبێت، دەتوانێت تێكەڵاو بێت ئەگەر بەلایەنی كەمەوە 20 ڕۆژ تێپەڕبێت بەسەر دەستپێكی نیشانەكانی، هەروەها مەرجی دووەم و سێیەمی تێدابێت بەڕاوێژ لەگەڵ پزیشکە سەرپەرشتیارەكەی

سێیەم: ئەگەر تەنیا بەپشكنین كۆرۆنای ھەبێت و ھیچ نیشانێكی نەبێت، دەتوانێت دوای 10 ڕۆژ كۆتایی بەكەرەنتینەی ماڵ بھێنێت

تێبینی: پشكنینی كۆرۆنا لەڕێگای سوابی لووت Rt-PCR بۆ بڕیاردان لە تێکەڵبوونەوە، تەنھا بۆ كەسانێك بەكاردێت كە بەرگری لەشیان زۆر لاوازە وەكو نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە... تاوەکو بزانرێت كەی تێكەڵاو ببنەوە، چونکە ئەم كەسانە بۆی ھەیە درەنگتر چاكببنەوە.

ئاگاداربە: پشکنینی خوێن بەكارنایەت بۆ ئەوەی بڕیاری چاكبوونەوەی لێ بدرێت، تەنھا ئەگەر پێویستی كرد سوابی لووتەكە دەبێت دوو ڕۆژ بەدواییەكدا نێگەتیڤ بێت .......

 

هه‌واڵی گرنگ