وادەی وەشانكردنی (ئایفۆن 12) ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی وەشانكردنی (ئایفۆن 12) ئاشكراكرا

 

ماڵپەرێكی تەكنەلۆجی دزە بەهەواڵەكانی تایبەت بە كۆمپانیای ئەپڵ دەكات و وادەی وەشانكردنی (ئایفۆن 12) ئاشكرا دەكات.

ماڵپەری (iHacktu)ـی تایبەت بە هەواڵەكانی تەكنەلۆجیا رایگەیاند ، كۆمپانیای ئەپڵ بریاریداوە لە (8)ـی ئەیلول مۆبایلی ئایفۆن (12) بڵاوبكاتەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت : " كۆمپانیای ئەپڵ بریاریداوە لە (27)ـی تشرینی یەكەم جۆرێك لە ئایپادی نوێ بڵاوبكاتەوە ، لەو مانگە چەند رووداوێكی تایبەت دێتە ئاراوە لە بڵاوكردنەوەی (ماك)ـێكی نوێ و كاتژمێرێكی نەوەی شەشەمی تایبەت بە ئەپڵ".

كۆمپانیا ئەمریكییەكە دەیەوێت لەمساڵدا ئامێری بارگاوی (AirPower) بڵاوبكاتەوە ، هەموو ئەمانەش لەرێگای ئینتەرنێتەوە بڵاو دەكرێتەوە ، بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ جۆرە مەراسیم و ئاهەنگێك بەرێوەناچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ