مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دۆخی بەندیخانەكان دەكۆڵێتەوە و دڵنیادەبێتەوە لە دەستگیرنەكردنی هیچ خۆپیشاندەرێك.
نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو بە سەردانێكی مەیدانی دەگاتە لای ناوەندی لێكۆڵینەوە لە موسەننای ناوەراستی بەغدا بۆ دڵنیابوون لە دەستگیرنەكردنی هیچ خۆپیشاندەرێك.
دەڵێت : " كازمی خۆی سەیری بەندكراوەكان و لیستی ناوەكانیان كردووە ، دڵنیابۆتەوە لەوەی هیچ خۆپیشاندەرێك و خاوەن رای تایبەت دەستگیرنەكراوە".