وەزیری تەندروستی بەریتانیا : شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی بەریتانیا : شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا دەستیپێكرد

 

وەزیری تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەوەی شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا دەستی پێكردووە و لەهەموو ئەوروپا بڵاودەبێتەوە.

مات هانكوك ، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەمیانی لێدوانێكیدا كە تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : " ئەمرۆ پزیشكان و پسپۆرانی وڵات ، رێنمایی نوێ لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تووشبووانی نوێی كۆرۆنا بڵاو دەكەنەوە".

ئەوەیشی وت : " لە بەهاری ئەمساڵ دۆخەكە تا رادەیەكی باش جێگیربوو ، بەڵام لەكۆتاییەكانی مانگی حوزەیران شەپۆڵێكی نوێی كۆرۆنا لە وڵاتەكەمان و وڵاتانی ئەوروپا دەدات".

دەشڵێت : " بەداخەوە دەتوانین رایبگەینین شەپۆڵێكی بەهێزی كۆرۆنا لە ئەوروپا دەدات ، بەمهۆیەوە پێشبینی دەكەین هاوڵاتییەكی زۆر لە ئەوروپا تووشی كۆرۆنابن".

تا ئێستا لەكۆی (196) وڵات (16.5) ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون ، بەریتانیاش پلەی یەكەمی لەرووی ژمارەی مردووان تۆماركردووە بە (149.260) حاڵەتی گیان لەدەستدان.

 

هه‌واڵی گرنگ