نهێنى ناونانى و هۆكاره‌كه‌ى
ئیسحاق عه‌لائه‌دین
حاجیانى ماڵى خوا ڕۆژى پێنج شه‌ممه ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى یه‌كێ له روكنه سه‌ره‌كیه‌كانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج كه بریتیه له سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر چیاى عه‌ره‌فه .
به‌ڵام زۆررینه‌ى خه‌ڵك زۆر شت له‌سه‌ر نهێنى ناوى عه‌ره‌فه نازانن ، بۆچى به‌و ناوه ناونراوه؟ هۆكار چیه؟ بۆچى گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كى ترین پایه‌ى حه‌جه؟
لێره‌دا چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌تتان له‌سه‌ر ڕۆژى عه‌ره‌فه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .
یه‌كه‌م: كتێبه‌كانى كلتور هۆكارى جیاواز له‌سه‌ر ناونانى ڕۆژى عه‌ره‌فه باس ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام زۆرینه هاوڕان كه‌وا ناونانى به ڕۆژى عه‌ره‌فه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ خودى چیاىهه6 عه‌ره‌فه ، وه ڕۆژنامه‌ى به‌یانى ئیماراتیش ئه‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاده‌م و حه‌وا كاتێك له به‌هه‌شت نه‌مان و هاتنه سه‌ر زه‌وى هه‌ردوكیان له دو شوێنى جیاواز دابه‌زین به‌ڵام له‌سه‌ر چیاى عه‌ره‌فه یه‌كیان گرته‌وه" .
به‌ڵام گێرانه‌وه‌یه‌كى تریش هه‌یه و ئه‌ڵێت: بۆیه ناو نراوه به عه‌ره‌فه چونكه جبریل كه هاتووه بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت) بۆ ئه‌وه‌ى فێرى ئه‌نجامدانى حه‌جى بكات له‌سه‌ر چیاى عه‌ره‌فه بووه ، و فێرى كردووه ، دواتر جبریل پێى وتووه: أعرفت ، أعرفت ، پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمیش له وه‌ڵامدا فه‌رموى: عرفت عرفت .
دووه‌م: ده‌ره‌وه‌ى حه‌ره‌م: ڕۆژى وه‌ستان له عه‌ره‌فه تاكه شه‌عائیرى حه‌جه كه له ده‌ره‌وه‌ى مه‌ككه‌یه ، بۆیه تایبه‌تمه‌ندى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه ، چونكه حاجیه‌كان ناچار ئه‌بن ماوه‌یه‌كى زۆر ڕێگا ببڕن تا پێى بگه‌ن .
سێهه‌م: هۆكارى به ته‌نها بونه: وه‌ستان له ڕۆژى عه‌ره‌فه یه‌كێكه له مه‌شاعیره گرینگ و سه‌ره‌كیه‌كانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج ، كه پێویسته هه‌مو حاجیه‌كان له یه‌ك كات و سات و ڕۆژدا كۆببنه‌وه ، به دور له پۆست و پله و پایه‌ى مرۆڤ بون ، به پێچه‌وانه‌ى هه‌مو مه‌شاعیره پیرۆزه‌كانى تر‌ى حه‌ج ، كه ئه‌كرێت حاجى له كاتێكى تر و به خێرایى ئه‌نجامى بدات یان كورتى بكاته‌وه .
چواره‌م: شوێنێكى ده‌گمه‌ن: چیاى عه‌ره‌فه به شوێنێكى گرینگ و ده‌گمه‌ن جیا ده‌كرێته‌وه ، به شێوه‌ى قه‌وس و به چیا گه‌مارۆ دراوه و نزیك دۆڵى "عه‌رنه"یه ، و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى مه‌ككه و تائیف له ڕۆژهه‌ڵاتى مه‌ككه‌ى پیرۆز به دورى 22 كیلۆ مه‌تر ، وه به دورى 10 كیلۆ مه‌تر له مینا ، و به دورى شه‌ش كیلۆ مه‌تر له موزده‌لیفه‌یه .
پێنجه‌م: شوێنێكى چۆڵ كراوه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك له چیاى عه‌ره‌فه نیه و تیادا ناژیت ، وه ڕێگه نادرێت به هیچ كه‌س ته‌نها له كاتى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا نه‌بێت .
شه‌شه‌م: مزگه‌وتى نه‌مره: ئه‌و مزگه‌وته به‌وه ناسراوه كه حاجیه‌كان نوێژى نیوه‌ڕۆ و عه‌سر به قه‌سر و جه‌مع له مزگه‌وتى نه‌مردا ده‌كه‌ن ، و گوێ له وتارى ئیمامى مزگه‌وت ده‌گرن .
به‌ڵام زۆرێك نازانن كه‌وا مزگه‌وتى نه‌مر له سه‌ده‌ى دووه‌مى كۆچی‌دا و له‌سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى عه‌باسیدا دروست نه‌كراوه ، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا و له كاتى وتارى حه‌جى ماڵئاواییدا دروست كراوه .
ڕوبه‌رى مزگه‌وته‌كه له ئێستادا (124) هه‌زار مه‌تر چوار گۆشه‌یه ، و له دو نهۆم پێك هاتووه ، و زیاتر له 300 هه‌زار حاجى ئه‌گرێته خۆى .
حه‌وته‌م: به‌رده گه‌وره‌كان: له چوار ده‌ورى عه‌ره‌فه چه‌ند شوێنێكى مێژووى هه‌یه ، كه شوێنه‌وارى پێغه‌مبه‌ره ، دیارترینیان به "به‌رده گه‌وره‌كان" به‌ناوبانگه و به دیوارێكى بچوك گه‌مارۆ دراوه ، كاتى خۆى پێغه‌مبه‌ر تیایدا وه‌ستاوه .
ئه‌و شوێنه گه‌مارۆ دراوه به دیوارێكى درێژ كه له ڕ‌وى قیبله‌وه (13.3) مه‌تره ، وه دیوارى لاى راست و چه‌پى هه‌شت ئه‌متاره ، به‌ڵام دیوارى به‌رامبه‌ر به قیبله بازنه‌ییه و راست و ڕێك نیه .