دوای ئەوەی بەهاوكاری وڵاتانی ئیمارات و سعودیەو میسرو چەند وڵاتێكی دیكە پرۆژەیەك خرایە روو بۆ لێسندنەوەی متمانە لە سەرۆكی پەرلەمانی تونس ،ئەمڕۆ دوای دەنگدان لەسەری، پرۆژەكە شكستیهێنا و جارێكی دیكە راشدغەنوشی لەسەرۆكی پەرلەماندا مایەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا بڵاویكردوەتەوە دوای ئەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە بەنهێنی دەنگ لەسەر پرۆژەی لێسەندنەوەی متمانە لە راشد غنوشی سەرۆكی پەرلەمانی تونس درا دوای كاتژمێرونیوێك لە ئەنجامەكان بە زۆرینەی دەنگی 109 پەرلەمانتارراشد غەنوشی لەشوێنەكەی خۆیدا مایەوە.
دوای ئەنجامەكانیش لەناو پەرۆلەمانی تونس پەرلەمانتاران خۆشحاڵیان بە شكستهێنانی پرۆژەكە راگەیاند.