عێراق..ژماره‌یه‌كی به‌رزی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..ژماره‌یه‌كی به‌رزی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركرا

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ،  ئەمڕۆ  2 هەزار و 963 كەس تووشبوون و 2 هەزار و 85 كەسیش چاكبوونەوە 68 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 30 ی ته‌مموزی  2020  وەزارەتی تەندروستی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌  ڕایگه‌یاند،ئه‌مڕۆ  پشكنین بۆ 18 هەزار و 18 كه‌س ئەنجامدراوە و 2 هەزار و 963 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 117 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 177 توشبوو تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ ، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 85 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 68 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، "كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 121 هەزار و 263 كەس و چاكبوونەوەش 85 هەزار و 546 كەس و مردنیش 4 هەزار و 671 كەس  هێشتا 31 هەزار و 46 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 446 توشبوون لە چاودێری چڕدان"

هه‌واڵی گرنگ