عێراق..مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ ده‌دزرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ ده‌دزرێت

 ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 30 ته‌مموزی 2020 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پارێزگاى میسان به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزى رایگه‌یاند:گروپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر قوتابخانه‌ی( ئوم عمار) له‌ ناوه‌ندى پارێزگاى عه‌ماره‌ به‌ زه‌برى هێزى چه‌ك سه‌رجه‌م پاره‌ى مووچه‌ى مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانیان بردوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ه،‌ دواى وونبوونى چه‌كداره‌كان پۆلیسى عه‌ماره‌ ده‌ورو پشتى قوتابخانه‌كه‌یان گرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداگه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ .

جێگای ئاماژه‌یه‌،‌ له‌ مانگى رابردوودا به‌هه‌مان شێوه‌و رێگه‌ هه‌ر له‌ پارێزگاى عه‌ماره‌ مووچه‌ى قوتابخانه‌ى شه‌تولعه‌رب دزرابوو

هه‌واڵی گرنگ