"مستەفا كازمی لەسەر شەقامەو مەسرور بارزانیش بە ئۆنلاین لەسەر خەتە"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"مستەفا كازمی لەسەر شەقامەو مەسرور بارزانیش بە ئۆنلاین لەسەر خەتە"

ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت ،مستەفا كازمی لەسەر شەقامەو مەسرور بارزانیش بە ئۆنلاین لەسەر خەتە،ده‌شڵێت حكومڕانی له‌ پشتی مێزه‌وه‌ ناكرێت.

ڕۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د ڕه‌ئوف له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، مستەفا كازمی شەوو رۆژ لەسەر شەقام و لەسەردانی فەرمانگەكانی دەوڵەتەو شەوی رابردوو خۆی كردووە بە گرتوخانەیەكی بەغدادا. لە بەیانیەوە ئاهو ناڵەی نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەولێر دنیای پڕكردووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە ماڵەكەی خۆی نەهاتۆتە دەرەوەو تەنانەت ناچێتە ئۆفیسەكەشی لە ئەنجومەنی وەزیران، تەنها بە ئۆنلاین كابینەكەی بەڕێوە دەبات.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌‌روو ،دۆخی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام یەكێك لە رووە درەوشاوەكانی كازمی ئەوەیە سەرۆك وەزیرانێكی مەیدانیەو بە شێوەیەكی پراكتیكی دەچێتە ناو كێشەكانەوە، لەناو دۆخی خراپ و مەترسی كۆرۆناو خراپی ئەمنی بەغدا و عێراقدا ئەو بەردەوام لەناو شەقام خەڵكدایە،بەڵام سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ماڵەكەی خۆیەوە  لە رێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵە لەگەڵ كابینەكەشی دەكات نەك هاوڵاتیان، ئەمە هۆكاری سەرەكی بێمتمانەییە لە نێوان دەسەڵاتداران و هاوڵاتیاندا.

هه‌واڵی گرنگ