دایكی تووش بوو بە كۆڕۆنا چۆن شیر دەدات بە كۆرپەلەكەی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دایكی تووش بوو بە كۆڕۆنا چۆن شیر دەدات بە كۆرپەلەكەی

 

 

بەشێكی ئەو ئافرەتانەی كە لە ئێستا تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون و منداڵی ساوایان هەیە، دوودڵ لەوەی ئایا شیری خۆیان بدەنە منداڵە ساواكەیانیان بەدووربن لێی ؟؟

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، جەخت دەكاتەوە كە پێویستە دایكانی شیردەر هانبدرێن بۆ ئەوەی شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان و پێشنیاری ئەوەش دەكات كە پێویستە پاڵپشتی بكرێن بۆ شیردان بە منداڵەكانیان.

هاوكات پێشنیاری ئەوەش كراوە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە شیردەدەن بە منداڵەكانیان و گومانیان هەیە كە نەخۆشی كۆرۆنایان هەبێت یاخود دڵنیانین لە نەخۆشییەكە دەتوانن بە گرتنەبەری ئەم ڕێكارە خۆپارێزییانە منداڵەكەیان بپارێزنن :

1. شۆردنی دەستەكانیان پێش شیردان. 

2. بەكارهێنانی كلێنیكس لە كاتی پژمین و كۆكین و پاشان خێرا فڕێدانی لە نێو سەللـەی زبڵ.

3. پاككردنەوە و تەعقیم كردنی ڕووەكان، كە دەستت لێداون. 

4. بەستنی ماسك لەكاتی شیرپێدانیدا، ئەگەر ماسكیش نەبوو، ئەو دایكانە هەر ئامۆژگاری دەكرێن بە شیردان بە منداڵەكانیان، چونكە سوودەكانی شیری دایك زیاترە لە زیانەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ