كەمی ئەو ڤیتامینە ئەنجامی جیاوازی هەیە، كە هەندێكیان دیارن و هەندێكیان شاردراوەن و تا ئێستاش هیچ كۆدەنگییەك لەناو پسپۆڕاندا لەسەر ڕێژەیەكی دیاریكراوی ڤیتامینەكە نییە، لەبری ئەوە پشت بەستراوە بەچەند پێوانەیەكی جیاوازو وەك سەرچاوەیەك بۆ دەستنیشانكردنی كەمی و نەبوونی ڤیتامین (D) دانراوە.
هەندێك دەڵێن، كاتێك ڕێژەكە بە كەم دادەنرێت كە بڕی ڤیتامین (D) لە لیترێك خوێندا (30) نانۆمۆل بێت واتە (12) نانۆ گرام بێت بۆ هەر ملیلیترێك لە خوێن.
ئەگەر بڕەكە لەوە كەمتر بێت ئەوا لە تەمەنی ساوایی منداڵیدا دەبێتە هۆی تێكدانی شێوەی ئێسك و نەخۆشی ئێسكە نەرمەو گۆجی لەو لە تەمەنی پێگەیشتنیشدا دەبێتە هۆی ئێسكەنەرمەو لە بەساڵاچووانیشدا دەبێتە هۆی فشۆڵی ئێسكەكان.