دوای دووهەفتەلەمانەوەی لەنەخۆشخانە جارێكی دیكە پاشای سعودیە كەوتەوە بەرچاوی كامێراكان و باس لەوە دەكرێت تەندروستی بەرەوچاكبونەوە ڕۆیشتوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە چەندوێنەیەكی سەلمان كوڕی عەبدول عەزیزی پاشای سعودیەی بڵاوكردوە،ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بۆماوەی دووهەفتە لە نەخۆشخانەمایەوە.
سەلمان كوری عەبدول عەزیزی پاشای سعودیە دووهەفتە پێش ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە كرا ئەوەش بەهۆی تێكچونی باری تەندروستی و باسیش لەوە كرا كە توشی جەڵتەی مێشك بووەو لەئێستاشدا نەشتەرگەری بۆكراوە و تەندروستی بەرەوچاكبونەوە ڕۆیشتوە.