بەهۆی كوشتنی خۆپێشاندەران، 3 بەرپرسی ئەمنی لەبەغدا دەستگیركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی كوشتنی خۆپێشاندەران، 3 بەرپرسی ئەمنی لەبەغدا دەستگیركران

 

 

بەهۆی ساغبوونەوەی تۆمەتەكان لەسەریان، سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەكانی بەغدا ڕووبەڕووی زیندان كرانەوە، پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆ دوو خۆپێشاندەریان كوشت و دەیانی دیكەشیان بریندار كرد.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی مەیدانی تەیران و تەحریری بەغدا كە تێیدا دوو خۆپێشاندەر بەدەستی هێزە ئەمنییەكان كوژران، سێ بەرپرسی ئەمنی لە ڕووداوانە تۆمەتبار كران.

(عوسمان غانمی) وەزیری ناوخۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووی بەغدای ئاشكرا كرد كە تێیدا سێ كەس لە نێویاندا ئەفسەرێك بە پلەی ڕائید ئەوانی دیكەش مولازمێك و ئەندامێكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان دانیان بە تەقەكردن و كوشتنی خۆپێشاندەران ناوە.

غانمی ناوی ئەو ڕائیدەی ئاشكرا كرد كە جێگری فەرماندەی فەوجی چواری لیوای دووی هێزەكانی پاراستنی یاسایە بەناوی (ئەحمەد سەلام) و دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە كە ڕووبەڕووی كراونەتەوە دەربارەی تەقەكردن لە خۆپێشاندەران بە چەكی تاپڕ.

كەسی دووەمیش بە ناوی (حوسێن جەبار) مولازم لە هەمان هێز، ناسنامەی سێیەمیش ئاشكرا نەكراوە كە تەنها چەكدارێكی سەر بەو هێزەی پاراستنی یاسایە.

هه‌واڵی گرنگ