كوردیو
نرخی زێڕ جارێكی دیكه بهرزبوویهوه لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و 976 دۆلارە، نرخی یەک گرامیش 63 دۆلار و 80 سەنتە.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئهمڕۆ هەینی 31-7-2020 بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 296 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 345 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 391 ھەزار دینارە.
ئهوهش لهكاتێكدایه، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئهمهریكا سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە.