کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یه‌نراویكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌: کۆڵبەرێکی گه‌نج لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31 ی 7 ی 2020، هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوری (عەمووخانزاد)ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی كورد گیانی لە دەستداوە، ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و سێ گوللـە بەر سکی کەوتوە.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئەو کۆڵبەرەی كوژراوە كردووه‌ كه‌ ناوی (ڕەزا پور ئیسماعیل)ەو خەڵکی گوندی خزرلوه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ