ئەمڕۆ مستەفا كازمی لە میانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا 6ی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاری كرد.
لەو وتەیەكیدا کە ئەمشەو ٣١ی تەموز بە راستەوخۆ لە رێگای تەلەفزیۆنی دەوڵەتی عێراقەوە پەخشکرا، کازمی داوای لەپەرلەمان کرد یاسایی هەڵبژاردن تەواو بکات و رەوانەی سەرۆکی عێراقی بکات تا پەسەند بکرێت.
هەروەها بەڵێنی دا کە هەموو ئەو رێگریانە لابەرێت کە لەرێگای یاسای هەڵبژارن و پرۆسەی هەڵبژاردندا هەیە.
کازمی لەو وتەیەیدا جارێکی لەسەر بکوژانی خۆپیشاندەرانی تشرین و هێزە ئەمنییەکان بەڵێنی دا کە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات و تاوانباران بداتە دادگا.
هەروەها قوربانییەکانی ئەو خۆپیشاندانەی بە شەهید ناوزەد کرد کە هەموو مافێکی مادی و مانەویان هەبیت بەپێی یاسا.