ئەمڕۆ كەمترین تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ كەمترین تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ١٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٧)

1. کەرەنتین: (١٦٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٠٧١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (٢٥٨ سلێمانی)، (٨١٣ دهۆك).

2. پشکنین: (٢١٦٧ پشکنینی نوێ)

(٨٣٦ هەولێر)، (٣١١ سلێمانی)، (١٠٢٠ دهۆك).

3. تووشبوو: (٢٤٣ تووشبووی نوێ)

(١٩٥ هەولێر)

(٢٧ سلێمانی)

(٢١ دهۆك)

4. چاکبوون: (١٠٩ چاکبوون)

(٩٣ هەولێر)

(١٠ دهۆك)

(٦ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٣ مردن)

(٤ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ٣ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢٠٩٨٦ هاوڵاتی (١٩٩١٥ دەرچوو)

پشکنین ٢٠٢٥٥١ (٨٥٨٧٥ هەولێر، ٦٥٦٤٧ سلێمانی، ٤٩٠٢٧ دهۆك، ٢٠٠٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٣٨٥٧ (٤٣٢٨ هەولێر، ٨٥٢٢ سلێمانی، ٥٣٢ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٠٨٣ (٢٩٣٨ هەولێر، ٥٣٨٣ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٤٠٥ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٣٣ (١٢٦٨ هەولێر، ٢٧٢٨ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)

مردن ٥٤١ (١٢٢ هەولێر، ٤١١ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣١ تەمووز ٢٠٢٠

 

هه‌واڵی گرنگ