عێراق.. په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات

كوردیو

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی رێكده‌خات،به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارندنی پێشوه‌خته‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1-8-2020 محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان كارنامه‌ی حكومه‌ت و پرۆگرامه‌ وزارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌ و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه‌ سیاسییه‌كان رێك ده‌خه‌یه‌ن.

حەلبوسی دەقی ڕێكارە دەستورییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا بەڕوونی ئاماژە بەوە دراوە، كە یان بەزۆرینەی ڕەهای ژمارەی پەڕلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە بە داواكاری دوو لەسەر سێی پەڕلەمانتاران و یان بە داوای سەرۆك وەزیران و بە ڕەزامەندی سەرۆك كۆمار، هەروەها سەرۆك كۆمار بانگەواز دەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌و  مستەفا كازمی لە میانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا 6ی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاری كرد و داوای لەپەرلەمان کرد یاسای هەڵبژاردن تەواو بکات و رەوانەی سەرۆکی عێراقی بکات تا پەسەند بکرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ