سلێمانی...سەرڕای دابەش نەكردنی مووچە بەرێژەیەكی بەرچاو قوربانی دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی...سەرڕای دابەش نەكردنی مووچە بەرێژەیەكی بەرچاو قوربانی دەكرێت

 

كوردیوـ سلێمانی 


هەرچەندە وەك بەرپرسانی هەرێم ئاماژە بۆئەوە دەكەن كە حكومەت ڕوبەروی قەیرانی دارایی بوەتەوە پێش هاتنی جەژنیش مووچە دابەش نەكرا بەڵام لە شارو شارۆچەكەكانی هەرێم موسڵمانان دەستیان كردوە بە قوربانیكردن و لە سلێمانیش ڕێژەكەی دڵخۆشكەرە.


بەپێی بەداوداچونێكی ماڵپەری كوردیو بۆ مەیدانی ئاژەڵان لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020 لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا موسڵمانان و هاوڵاتیان بەرێژەیەكی بەرچاو ڕوویان لەمەیدانەكە كردوە بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی قوربانیكردن.


هەربەپێی بەداواداچونەكانی كوردیو و خاوەن ئاژەڵەكان ئاماژەیان بەوە دا هەرچەندە دوێنێ هەینی لەیەكەم رۆژی جەژندا مەیدانی ئاژەڵان كەمتر جموجوڵی پێوە دیاربوو بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە جموجوڵێكی زیاتر لە مەیدانەكەدا دروستبووە هاوڵاتیان بەرێژەیەكی بەرچاو هاتونەتە مەیدانە بۆ ئەنجامدانی قوربانیكردن ئەمە سەرەای ئەوەش كە نرخی ئاژەڵ لەئەمساڵدا لەچاو ساڵی ڕابردودا بەرزبوەتەوە.


ساڵانە هاوڵاتیانی هەرێم لەجەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵدەستن بە زیندوكردنەوەی سونەتی قوربانیكردن بەمەبەستی بەرزبونەوەی پلەو پایەیان لەلای خوای باڵادەست.

هه‌واڵی گرنگ