تەندروستی هەولێر لەبارەی رەوشی نەخۆشخانەی رزگاری رونكردنەوه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی هەولێر لەبارەی رەوشی نەخۆشخانەی رزگاری رونكردنەوه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


 لەبارەی رەوشی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر تایبەت بە توشبوانی  په‌تای كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هه‌ولێر رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر درەنگانی شەوی رابردو،  لە پەڕەی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە "بەداخەوە دەبینین دوبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە هەڵە باسی لێوەدەکرێت".

تەندروستی هەولێر باسی له‌وه‌ش كردوه‌ "هەمولایەك دڵنیادەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەك ئەو کێشەیە بونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی".

ئەوەش لەكاتێكدایە، 30ی تەمموز  كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو و تیایدا بە شێوازێكی فەرمی ڕاگەیەندرا لە نەخۆشخانەكە 5 تووشبوو گیانی لەدەستداوە ، بەڵام بەپێی وتەی چەندین شایەتحاڵ ڕۆژی پێنج شەممە 18 هاوڵاتی بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستداوە ، بەڵام لایەنی حكومی ئەو ژمارەیە ڕەت دەكەنەوە.

دوێنێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی ته‌ندورستی هه‌ولێر، گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی به‌هۆی توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ