گرنگترین ڕێنمیایی خۆراكی تەندروست بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرنگترین ڕێنمیایی خۆراكی تەندروست بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز

 

 

1. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەكان بە بەردەوامی. 

2. خواردنی سەوزەو میوە ڕۆژی دوو بۆ سێ جار، میوەو سەوزە خۆماڵیەكان سوودیان گەلێك زیاترە لە هاوردووەكان. 

3. خواردنی ژەمەكان لە كاتی خۆیدا بە تایبەت ژەمی بەیانی و بە تایبەت بە منداڵ و مێرد منداڵ و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. 

4. دوور كەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و نوقڵ و جوكلێت، یان لانی كەم، زۆر كەمی لێ بخورێت. 

5. نەخواردنی خواردنی قووتوو ئامادەكراو وەك چپس. 

6. دوور كەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان و وزە بەخشەكان و خواردنەوە كهولیەكان.

7. پێش ژەمی نیوەڕۆو ئێواران، هەوڵ بدە قاپێك زەڵاتە بخۆ. 

8. نەخواردنی بڕێكی زۆر لە ساردەمەنی ڕۆژانە، بێگومان نەخواردنیان باشترە. 

9. دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و كەمخەوویی و درەنگ نووستن و درەنگ هەستان. 

10. دوور كەوتنەوە لە قەڕەباڵغی و پاپەند بوون بە ڕێنمییایەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆڕۆنا. 

11. ڕۆژانە وەرزش كردن وەك بەپێ ڕۆیشتن لانی كەم نیو سەعات یان زیاتر.

(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هه‌واڵی گرنگ