به‌وێنه‌..له‌ ڕوسیا گه‌وره‌ترین ماسی تونه‌ ڕاوده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌وێنه‌..له‌ ڕوسیا گه‌وره‌ترین ماسی تونه‌ ڕاوده‌كرێت

له‌ روسیا ماسیگران سەرکەوتنی خۆیان راگەیاند ،دوای ئەوەی گەورەترین ماسی تونەی شینیان لەناوچەیەک لە دورگەی کوریل لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە راوکرد.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ بەرپرسانی بەندەری باکور ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، "ئەو ماسیەی راوکراوە کێشەکەی دەگاتە نزیکەی ١٨٤ کیلۆگرام و ئەمە یەکەمجارە ماسیەک لەم جۆرە لە ناوچەکەدا بەدیکرابێت."

بەرپرسانی بەندەری باکور باسیان له‌وه‌ش كردوه‌، نزیکەی ١٣ ماسی تونەی گەورەیان راوکردووە و پاشان بەرەو بەندەری ڤڵادیڤۆستۆک گواستراونەتەوە کە کێشی گشتیان نزیکەی دوو هەزار و ٥٦٧ کیلۆگرام بووە.

هه‌روه‌ها ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم چالاکی راوکردنە بە دەستکەوتێکی مەزن بۆ راوکەرانی ماسی و کۆمپانیا بەرپرسەکانی سامانی ماسی لە ناوچەکە دادەنرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ