پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتوگۆی هەرێم و بەغداد بەردەوامە بۆچارەسەركردنی خاڵە سنورەیەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتوگۆی هەرێم و بەغداد بەردەوامە بۆچارەسەركردنی خاڵە سنورەیەكان

 

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت گفتوگۆكان لەگەڵ بەغداد بەردەوامن بۆچارەسەركردنی دەروازە سنوریەكان و بەم نزیكانەش كاروباری كارگێڕی دەروازە سنورەیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد چارەسەردەكرێن.


ماڵپەری (معلومە) لەزاری صبحی مەندەلاوی، پەرلەمانتاری پارتی بڵاویكردوەتوە" دۆسیەی دەروازە سنوریەكان تائێستاش و بەردەوام لەناو گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و ناوەندایە"


راشیگەیاندوە" دەستور بەرێوەبەردنی دەروازە سنوریەكانی دیاریكردوە دەبێت بە هاوبەشی لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمدا بەرێوە ببرێن"


جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا حكومەتی ناوەندی هەڵمەتێكی بۆكۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنوریەكان و وەرگرتنەوەیان لە دەستی میلیشیاكان و گروپە نافەرمیەكان دەست پێكردوەو دەنگۆی ئەوەش هەیە كە حكومەتی ناوەندی دەست بەسەر دەروازە سنوریەكانی هەرێمیشدا بگرێت.

هه‌واڵی گرنگ