كۆمپانیاییەكی نەوتی ئەمریكی و كوردەكانی سوریا ڕێككەوتن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیاییەكی نەوتی ئەمریكی و كوردەكانی سوریا ڕێككەوتن

 

 

سەرچاوە ئاگادارەكان ڕایانگەیاندووە، هاوكاری ئەم دواییەی كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی بۆ نوێ كردنەوەی دامەزراوە نەوتییەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان، بە ڕاگەیاندن و هاندانی كۆشكی سپی ئەنجام دراوە.

(مایك پەمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكا لەگەڵ كوردەكانی سوریا بۆ نۆژەن كردنەوەی دامەزراوە نەوتییەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان لە سوریا ڕێككەوتووە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریكی ئەلـمۆنیتۆر لە سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، كە ڕێككەوتنی نەوتی نێوان كۆمپانیایەكی ئەمریكی و هێزەكانی (هەسەدە) بە رێبەرایەتی (مەزڵۆم كۆبانێ) هەفتەی ڕابردوو بە ئاگاداری تەواوو هاندانی كۆشكی سپی واژۆكراوە.

سەرچاوە ئاگادارەكان وتوویانە، ئەو كۆمپانیا نەوتییە ئەمریكییە ناوی (دێڵتا كرسنت وزە) یەو دەمێكە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ كوردەكان لە گفتوگۆدایە.

سەرچاوە ئاگادارەكان وتوویانە حكومەتی ئەمریكا رێككەوتووە دوو یەكینەی پاڵاوتنی نەوتی خاو بنێتە دەست كوردەكانی سوریا كە سەدا (20%) ی پێداویستییەكانی ئەوان دابین دەكات.

هه‌واڵی گرنگ