عێراق.. دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد

كوردیو

سەرەڕای پشووی جەژنی قوربان، لە عیراق دابەشكردنی مووچەی هیزە ئەمنییەكان و فەرمانگەكانی پاسپۆرت دەستی پێكرد و بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1-8-2020 بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و مووچەی لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، كە دەكەونە سنووری پارێزگای میسان دابەش دەكرێت.

هاوكات، مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستان، كە بریتین لە ڕەگەزنامە و مانەوە و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە خەرج دەكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئێستا له‌ عێراق دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌ران دیار نییه‌.

هه‌واڵی گرنگ