رۆحانی و كازمی بە تەلەفۆن قسە دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆحانی و كازمی بە تەلەفۆن قسە دەكەن

 

 

سەرۆكی ئێران بە تەلەفۆن پەیوەندی دەكات بەسەرۆك وەزیرانی عێراق و كۆمەڵێك باس و خواسی نێوانیان تاوتوێ‌ دەكەن.

(حەسەن ڕۆحانی) سەرۆكی ئێران لەڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی لەگەڵ (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، سەردانەكەی كازمی بۆ تاران بە سازێنەر وەسف كردو وتی: ئەو سەردانەو ڕێككەوتنەكان لەو سەردانە، گۆڕانكاری ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی دوو وڵاتەكە دروست دەكات.

ڕۆحانی وتی: ئێران لەگەڵ دروست بوونی سەقامگیری تەواوی ناوچەكەیەو پابەندی بەڵێنەكانیەتی.

لەلایەن خۆشیەوە (موستەفا كازمی) وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان ڕایگەیاند: دوای هاتنەوە بۆ عێراق لە ئێرانەوە دەستبەجێ لێژنەیەكی بۆ بەڕێوە بردنی ڕێككەوتنەكان پێكهێناوە.

كازمی وتیشی: سیاسەتی بنەڕەتی عێراق كەم كردنەوەی ئاڵۆزی و بەرز كردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەكەیەو بەدوای ڕۆڵگێڕانی ئەرێنیە لە هەمان كاتدا وتیشی: بەدوای هاوكاری و پاڵپشتی ئێرانین.

هه‌واڵی گرنگ