كازمی گەورە بەرپرسێكی سەربازی لەپۆستەكەی لابرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی گەورە بەرپرسێكی سەربازی لەپۆستەكەی لابرد

 

گەورە بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەفەرمانی سەرۆك وەزیران لە پۆستەكەی لادرا، ئەوەش دوای ئەوەی یەكێك لە كارمەندەكانی ئەو بەرپرسە سوكایەتی بە هاوڵاتییەك دەكات.
لیوا (سەعد خەلەف) بەرپرسی هێزەكانی پارێزگاری یاسا لەسەر فەرمانی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە، ئەوەش دوای ئەوەی یەكێك لە كارمەندەكانی ئەو یەكە سەربازییە لە هاوڵاتییەكی داوەو سوكایەتی پێكردووە.
ئەمەو سوكایەتی كردن بەم هاوڵاتییە بە ڤیدیۆ تۆمار كراوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بڵاوكراوەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت كە لەبەرواری (8/7/2020) هاوڵاتییە بەتۆمەتی دزینی ماتۆرسكیلێك دەستگیر كراوە، دواتر لەلایەن كارمەندی هێزەكانی پارێزگاری كردن لە یاسا سوكایەتی پێدەكرێت و جوێنی پێدەدرێت، ئەوەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.
دوا بەدوای ئەو ڕووداوەش بەفەرمانی راستەوخۆی كازمی، لێژنەیەكی باڵا بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆی عێراقی پێكهێندراو لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ