یەكەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی عێراق كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی عێراق كۆچی دوایی كرد

 

 

بەرواری (1/8/2020) (عەدنان ئەحمەد راسم نوعێمی) یەكەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی عێراق و یەكەم دامەزرێنەری پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا لەتەمەنی (91) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(عەدنان نوعێمی) لە ساڵی (1929) لەناوچەی (ئەعزەمیە) ی شاری بەغدا لەدایك بووە، دەرچووی خانەی باڵای مامۆستایان بووە، دواتر چۆتە ئەمریكا بۆ تەواو كردنی خوێندنەكەیی و زانستی راگەیاندن لە بینین و بیستنی خوێندووە، دواتر دەگەڕێتەوە بەغدا.

دواتر لەسەر داخوازی (مەلیك فەیسەڵی دووەم)، (عەدنان نوعێمی) دەكرێتە بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی عێراق لە ساڵی (1956)، بەم جۆرەش نوعێمی بووە یەكەم بەڕێوەبەری تەلەفزیۆن لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەغدا.

هەروەها نوعێمی كرایە یەكەم دامەزرێنەری پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداو بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری زۆرێك لە كۆربەندو ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ