كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات

كوردیو

یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات كه‌وته‌ كار و به‌مه‌ش پێدانی كاره‌با به‌ هاوڵاتییان زیاد ده‌كات بۆ 20 - 21 كاتژمێر.

دوای ئەوەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات كەوتەكار، بەرھەمھێنانی كارەبای ھەرێمی كوردستان بۆ 3500 مێگاوات زیادیكردووە. بەمەش كاتەكانی كارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ 21 كاتژمێر زیاد دەكرێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباترایده‌گه‌یه‌نێت "ئێوارەی رۆژی شەمە 1-8-2020 ، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كرد و بە سەركەوتوویی توانرا وێستگەكە بەتەواویی توانای خۆیەوە بەكاربخرێت، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە  3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش  توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی حوكمرانیاندا نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی كه‌می چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵات ئینجا توانیویانه‌ كاره‌با بگه‌یه‌ننه‌ 21 كاتژمێر له‌ رۆژێكدا.‌ 

 

هه‌واڵی گرنگ