هه‌ولێر.. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌ولێر.. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

 كوردیو
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
 
شه‌وی رابردوو له‌ شاری هه‌ولێر، سامان شكاك به‌رێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌ندروستی ئه‌و شاره‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراسكرده‌وه‌.
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له‌ پارێزگای هه‌ولێر چوار هه‌زار و 530 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 20 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 129 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستاشدا هه‌زار و 381 توشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ