شارەزایان دەڵێن، ئەمڕۆ یان سبەینێ شەپۆڵێكی گەرما لە خۆرەوە ڕووەوی زەوی هەڵدەكات و كاریگەری دەبێت.
پسپۆرانی ئەو بوارە دەڵێن، ئەمڕۆ یان سبەینێ خۆر مادەیەكی غازی دەردەدات، مادەكە لەسەر شێوەی شەپۆڵێكی گەرمی ڕووەو زەوی دێت و بەرگە هەواكەی دەبڕێت و كاریگەری دەبێت، بەتایبەتی لەسەر بەشی موگناتیسی گۆی زەوی و لەبەشی باشووری گۆی زەوی شەفەق دەردەكەوێت.
هەروەها زانایان پێیان وایە كاریگەری ئەو شەپۆڵە گەرمییەی خۆر پانتاییەكی زۆری زەوی دەگرێتەوەو بەرگە هەوای زەویش دەبڕێت و كاریگەری دەبێت لەسەر بەشێكی تەكنەلۆجیاو مانگە دەستكردەكان و زیان بە سیستەمی (GPS) و ئەندازەی تۆڕەكانی مۆبایل و شەپۆڵەكانی تەلەفزیۆنیش دەگەیەنێت و ئەگەریشی هەیە وێستگەكانی ووزەو بگۆڕەكانی كارەباش تێكبدات.