جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پەیامێك ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پەیامێك ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم دەكات

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ئێستا كاتیەتی هەڵەبجەش بازنەی سەربەخۆ بێت و وەك پارێزگا بەشداری هەڵبژاردن بێت بۆیە پێویستە بەرپرسانی هەرێم و عێراق هەوڵی تەواو بدەن بۆ پارێزگاكە.



كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە پارێزگای هەڵەبجەوە زۆر داوامان لە فراكسییۆنەكانی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار هەبووە كە یاسای هەڵبژاردن بەبێ دیاریكردنی هەڵەبجە وەك بازنەیەكی سەربەخۆ و وەك پارێزگایەك پەسەند نەكرێت.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا كاتیەتی كە كۆدی هەڵەبجەش جیاكراوەتەوە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابمەزرێت تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق وبازنەی هەڵەبجە سەربەخۆ و پارێزگا بێت و هیوادارین ئەم هەلە لە دەست نەدرێت هەوڵەكان بەردەوام بێت و سەرۆك كۆمار دەسەڵاتەكانی بەكاربێنێت.

 

جێگەی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە ٢٠٢١/٦/٦ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

هه‌واڵی گرنگ