ئیسرائیل خۆپیشاندان دەستیپێكرد، داوای دەست لەكاركێشانەوەی ناتانیاهوو دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل خۆپیشاندان دەستیپێكرد، داوای دەست لەكاركێشانەوەی ناتانیاهوو دەكەن

 


شەوی ڕابردوو سەدان كەس لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی وڵات دەكەن.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، شەوی ڕابردوو لە ناوەڕاستی ئۆرشەلیم خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەستیپێكرد كە گەورەترین خۆپیشاندان بووە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا.



خۆپیشاندەرانی ئیسرائیل پێیان وایە بنیامین ناتانیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل نەیتوانیوە وەك پێویستە قەیرانەكان چارەسەر بكات بەتایبەت لە پرسی كۆرۆنا و پرسی گەندەڵیدا.

 

ئاژانستەكان ئەوەشیان خستەڕوو: لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە هێز دژی خۆپیشاندەران بەكارهێندراوەو هەوڵدراوە كۆتای بە خۆپیشاندانەكە بهێندرێت بەڵام خۆپیشاندەران بەرگریان كردوەو ئامادەنین كۆتای بە داواكارییەكانیان بهێنن.





 

هه‌واڵی گرنگ