كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان مەرجەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان مەرجەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە چوار مەرجمان هەیەو پێویستە جێبەجێ بكرێن پاشان هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە: بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێوستە ئەم چوار مەرجە جێبەجێ بكرێن:


1/ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەكان بەزوترین كات پەسەند بكات.
2/ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای پەیوەست بە دادگای فیدراڵی تەواو بكات و پەسەندی بكات، بۆ تەواوكردنی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگاكە، كە تاكە لایەنی پەیوەندیدارە لەروی یاساییەوە بۆ پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
3/ حكومەتی عێراق دەبێت بودجەی تایبەت بە هەڵبژاردن و پێداویستییەكانی كۆمسیۆن دابین بكات.
4/ داوا لە نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی دیكەی تایبەتمەند بە پێشكەشكردنی هاوكاری لە بواری هەڵبژاردن بكرێت، وەك دابینكردنی چاودێری پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف و پاك.

 

جێگەی باسە پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی 6/6/2021ی وەك وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاری كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ