وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات



وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ھۆشدای دەدات لەوەی دوو ھەفتە دوای جەژن ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، بەرزدەبێتەوە.

 

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: تەنیا لەماوەی یەك ھەفتەدا لە هەرێمی كوردستان ١٠٣ كەس بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھۆشداریشی داوە لەوەی لە دوو ھەفتەی دوای جەژن ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن بەرزدەبێتەوە.

 

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ١٣٤ كەس و، لەو ژمارەیەش ٥٥١ كەس گیانییان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ