لەبارەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتە دەنگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

 لەبارەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتە دەنگ

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دوای پەیوەندییەک لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵەوە کێشەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ داقوق چارەسەرکرا.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: ئەمڕۆ بەشیر خەلیل حەداد لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و سەعد حەربییه، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە کرد و داوای رونکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کیشەیەی کرد کە لەسنوری داقوق بەهۆی هاتنی ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب بۆ گوندەکای ئەو ناوچەیە دروست بوە.

ناوبراو بە وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکی وتوە بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 ناجێگرە و نابێت لەم کاتەدا کارێک بکرێت بارودۆخەکە زیاتر تێک بچێت، بۆیە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی هاتونەتە ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، ئەوانیش وتویانە ئەو روداوە شتێکی نایاساییە و بەڵێنیان بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە بە زوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی کە هاتوونەتە ناوچەکەش بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

ئاشكرای كردووە هەر دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ، ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی هاتبونە ناوچەکە گەڕێنرانەوە شوێنەکانی خۆیان و ئەو کەسانەش کە دەستگیر کرابون ئازادکران.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەبی هاوردە، چونە سنوری گوندەکانی دەورەبەری داقوق بە مەبەستی نیشتەجێ بونیان لەو ناوچەیە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە لە دژی ئەو کارە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و رێگریان لێکردن کە لە گوندەکانیان جێگیر بکرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ